بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکاری جۆراوجۆر کاریگەرییان لە سەر تەمەندرێژی هەیە. دەتوانین بڵێین یەکێک لەم هۆکارانە کاریگەری جێنێتیکە. بەڵام کاتێک هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەسەنگێنین بۆمان دەردەکەوێت کە شێوازی ژیان کاریگەری گرنگی لە سەر تەمەندرێژی هەیە. لە نێو خەڵکی جیهاندا، ژاپۆن بەناوبانگترین وڵاتە لە ڕووی تەمەندرێژەوە. ئێستا دەمانەوێت سەیری ئەو هۆکارانە بکەین کە بوونەتە هۆی زیادبوونی تەمەنی پیاوان و ژنانی لە وڵاتی ژاپۆن.
تێکڕای تەمەن لە ژاپۆن:
پیاوان بە تێکڕای تەمەنی 81 ساڵ دەژین و ژنان تێکڕای تەمەنیان دەگاتە 87 ساڵ.
1- خۆراکی تەندرووست:
ماسی:
ژاپۆنییەکان زیاتر حەز بە خواردنی دەریایی دەکەن وەک ماسی لە جیاتی گۆشتی سوور. خواردنی ماسی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە و ڕێژەی چەوری و تری گلیسیرید لە لەشدا کۆنتڕۆڵ دەکات.
سۆیا:
سۆیا یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی خۆراکی ژاپۆنی. ئەم خۆراکە سەرچاوەیەکی تەواوە بۆ پرۆتین کە تەندرووستی دڵ بەهێز دەکات.
چای سەوز:
چای سەوز بە بێ شەکری زیادکراو بەشێکە لە خۆراکی ڕۆژانەی ژاپۆنییەکان. ئەم خواردنەوە مەترسی مردن و نەخۆشییەکانی خوێن کەم دەکاتەوە.
2- شێوازی ژیان
وەرزشی ڕێکوپێک:
چالاکی جەستەیی ڕۆژانە، تەنانەت لە شێوەی ئەرکی سادە وەک ڕۆیشتن، بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەی ژاپۆنییەکان.
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی جگەرە:
جگەرەکێشان لە ژاپۆن کەمترە لە زۆربەی وڵاتان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ.
کۆنتڕۆڵکردنی فشار:
ژاپۆنییەکان گرنگییەکی زۆر دەدەن بە کۆنتڕۆڵکردنی فشار و پاراستنی هاوسەنگی دەروونی.
لە ئەنجامدا دەتوانین بڵێین تەمەنیدرێژی ژاپۆنییەکان لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارە لەوانە خۆراکی تەندرووست، شێوازی ژیانێکی چالاک و کۆنترۆڵکردنی فشار. ئەم هۆکارانە وایکردووە نەک تەنیا تەمەندرێژتر بن بەڵکوو لە تەمەنی پیریشدا تەندرووست بن./.