بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی بابا دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوری و جۆرەها خۆراکی تەندرووست. تەنانەت توێژینەوەکان دەریانخستووە کە عەلی بابا لەوانەیە سوودبەخش بێت بۆ دابەزاندنی کێش و پەیوەندی بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە. سەرەڕای ئەوەش، عەلی بابا چەندین کانزا، ڤیتامین و پێکهاتەی ڕووەکی تێدایە کە بۆ جەستە سوودبەخشن.
خواردنی عەلی بابا لەبەر چەند هۆکارێک سوودبەخشە کە بریتین لە:
1- سەرچاوەی دەوڵەمەندی پرۆتینی ڕووەکی
2- چەوری تەندرووست
3- ڤیتامینەکان و کانزاکان:
(ڤیتامین E دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز بۆ پاراستنی خانەکان)
(ڤیتامینەکانی گروپی B کە بۆ میتابۆلیزمی ووزە و تەندرووستی مێشک سوودبەخشن)
(مەگنیسیۆم ئێسکەکان بەهێز دەکات و پەستانی خوێن ڕێکدەخات)
(پۆتاسیۆم یارمەتی هاوسەنگی شلەی لەش و کاری دەماری دەدات)
4- ڕیشاڵی خۆراکی:
ڕیشاڵەکانی ناو پاقلەی سودانی یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرسکردن، کەمکردنەوەی قەبزی و درووستکردنی هەستی تێری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش سوودبەخشە.
5- کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن
6- بەرگەگرتن لە برسێتی./.