بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، زۆرێک لە میدیا وەرزشییەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە هەواڵیان سەبارەت بە ئۆفەرێکی گەورە و سەرسوڕهێنەر لە یانەکانی سعوودیە بڵاوکردەوە بۆ کڕینی ڕافینیا لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینی داهاتوو.
ئەم یاریزانە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان دووپاتیکردووەتەوە کە لەم ڕۆژانەدا تەنیا تەرکیزی لە سەر بەرشەلۆنەیە، بەڵام ئەو ئەم ڕاستییەی نەشاردووەتەوە کە دەکرا ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئۆفەرێکی گەورەوە بەرشەلۆنە جێبهێلێت.
ڕافینیا له وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: دوێنێ له ئۆفەرەکەی سعوودیە ئاگادار کرامەوە و دەبێت بڵێم زۆر سەرسام بووم چونکە زۆر بەرز بوو. لە ڕاستیدا، ئەگەر ساڵی ڕابردوو پێشنیارێکی لەو شێوەیەم پێگەیشتایە، وابزانم قبووڵم دەکرد. لەو کاتەدا من کەمێک کێشەی دەروونیم هەبوو و ئەم پێشنیارە دەکرا ژیانی من و ژیانی هاوسەرەکەم و خێزانەکەم بە تەواوی بگۆڕێت. ئەوە پێشنیارێک بوو کە دەیتوانی ژیانمان بە تەواوی بگۆڕێت. دەمتوانی بڕۆم، بەڵام نەمکرد.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: پێم وابوو هێشتا زۆر شت ماوە پێشکەشی بکەم لە ئەوروپا. هێشتا زۆر شت ماوە پێشکەشی ئەم یانەیە بکەم و هەروەها دەرفەتێکی باشم هەبوو بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە هەڵبژاردەی نیشتمانی. ئەمە وای لێکردم چاوەکانم لە سەر پارە دابخەم و مێشکم زیاتر بۆ ئامانجەکانم بکەمەوە./.