بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێرلینگ هاڵاند نزیکەی مانگێکە بە هۆی پێکان لە قاچی ڕاستی لە یارییەکان دوورکەوتووەتەوە. ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو لە یاریگا لە نێوان پێنج بۆ حەوت هەفتە مەزەندە دەکرا. ئەم ئامادەنەبوونە کێشەیەکی گەورە بوو بۆ مانچستەرسیتی، چونکە لە چەند یاریی ڕابردوودا بە بێئەستێرەی سەرەکی خۆیان ڕۆیشتن.
بەڵام گەڕانەوەی هاڵاند لە هەموو کاتێک نزیکتر دەردەکەوێت. ئەو وێنەیەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو کردەوە کە نیشانی دەدات لە کامپی ڕاهینانی وەرزشی مانچستەرسیتییە. هاڵاند بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات لەبەر ئەوەی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک کە پەیامی گەڕانەوەی نزیکی تێدایە هیوای بە هاندەرانی بەخشیوە.
ئەم یاریزانە هەنگاوێکی گەورەی دیکەی ناوە لە پرۆسەی چاکبوونەوەیدا و ئێستا خەریکی مەشق و ڕاهێنانه بە پێڵاوەکانی. ئەم پێشکەوتنە بەرچاوە گواردیۆلا و یاریزانەکانی دیکەی گەشبین کردووە. چاوەڕوان دەکرێت هاڵاند لە ماوەی دوو هەفتەی دیکەدا بگەڕێتەوە نێو یاریەکان. پێکانەکەی لە قۆناغێکی هەستیاری وەرزدا ڕوویدا. یانەکە هیوادارە هاڵاند بەم زووانە بەشداری لە ڕاهینانی وەرزشی بکات بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ یارییەکانی کۆتایی پرێمەرلیگ و هەروەها جامی جیهانی یانەکان./.