بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوتوی ئەلەمینیۆم لە گەشتێکی دوورودرێژدا لە کارگەیەکەوە بۆ کۆگایەکی دیکە تووشی پیسبوونی جۆراوجۆر دەبێت.
مەترسییە سەرەکییەکانی خواردنەوەی راستەوخۆ لە قوتوو بریتین لە:
1- بەرکەوتن لەگەڵ جرجەکان:
جرجەکان دەتوانن لە کۆگادا یان لەکاتی گواستنەوەدا بە لای قوتوی خواردنەوە تێبپەڕن که ئەمەش بە ئاسانی نەخۆشی مەترسیدار بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە.
2- بوونی بەکتریای زیانبەخش:
توێژینەوەکان لە سەر قوتوی کۆگاکان بوونی بەکتریای ئێشریشیا کۆڵی پشتڕاست دەکەنەوە. ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی سکچوون و نەخۆشی هەناسەدان و تەنانەت هەوکردنی سییەکان.
3- ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان:
بوونی بیسفینۆڵ لە ڕووپۆشی ناوەوەی قوتووەکاندا. ئەم ماددەیە دەتوانێت هاوسەنگی هۆرمۆنی لەش تێک بدات.
4- کاردانەوەی هەستیاری جەستە:
بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی دەم لە گەڵ لێواری قوتووی ئەلەمینیۆم لەوانەیە کاردانەوەی ناخۆش بۆ تامی کانزایی درووست بکات.
5- ڕاکێشانی هەموو جۆر مێروو:
شەکری ناو خواردنەوە غازییەکان دەتوانێت مێرووەکانی وەک مێش و هەنگ ڕابکێشێت. ئەم مێروانە لەوانەیە لە سەر ڕووی قوتووەکە بمێننەوە.
چارەسەری سەلامەت بۆ بەکارهێنان:
هەمیشە پێش خواردن ڕووی قوتووەکە بە ئاو بشۆ. هەروەها بۆ خواردنەوە پەرداخ بەکار بهێنە./.