بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمبوونەوەی ئاوی جەستە یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە کاریگەری لە سەر تەندرووستی و باشتر کارکردنی ئەندامەکان هەیە. ئاو شلەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندرووستی و کارکردنی باشتری سیستەمی جەستە. لە گەرمای هاویندا یان بە هۆی چالاکی جەستەیی زۆرەوە، بە ئاسانی ئاو لە دەست دەدەیت. ئەمە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە کە کاریگەری خراپی لەسەر تەندرووستی لەش هەیە.
گرنگترین زیانەکانی وشکبوونەوە بریتین لە:
1- پێستی وشک
2- کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە
3- کێشەکانی سوڕی خوێن
4- کێشەی دەروونی
5- کێشەی میز
پێشنیارە گرنگەکان بۆ باشترکردنی ئاستی ئاوی لەش بریتین لە:
1- پێویستە بە درێژایی ڕۆژ چەند پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە
2- خواردنی خۆراک و میوەی دەوڵەمەند بە ئاو
3- کەمکردنەوەی خواردنی کافاین
4- خواردنەوەی ئاوی زۆر کاتێک نەخۆش دەبیت./.