بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی شەممە بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە سێڤیلیا ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید دەبێتەوە و یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ئەم ڕکابەرە کۆن و بەهێزە ئەنجامدەدات و هیوادارە بتوانێت بە نازناوەکەوە بگەڕێتەوە.
لاپۆرتا لە گەڵ تیپەکەی گەشتی بۆ سێڤیلیا کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە یاوەری یاریزانەکانی بکات و هیواخوازە بەرشەلۆنە بتوانێت بە بردنەوەی ئەم یارییە یەکەم نازناوی بەدەست بهێنێت و بە وزە و هاندانێکی زیاترەوە درێژە بەم وەرزە بدات.
لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: بەرشەلۆنە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ بردنەوەی ڕیال مەدرید، ئێمە بە هێزەوە هەنگاو دەنێین بۆ بردنەوە. ناتوانین چاوەڕێی دەستپێکردنی ئەم یارییە بکەین. چونکه دەمانەوێت به خێرایی سەرکەوتن بە دەست بهێنین.
هەروەها هاندەرانی بەرشەلۆنە دەبێت متمانە بە هەموو یاریزانان و ڕاهێنەر بکەن چونکە ئەوان هەموو شتێک بە باشی لە نێو یاریگادا ئەنجام دەدەن./.