بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاریزانانی یەدەکی بەرشەلۆنە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە بەبردنەوەی تیپەکە بە سەر ڕیال مەدرید کۆتایی هات. یەکێک لە دیمەنە جوانەکان ئەو ساتانە بوو کە چەند یاریزانێکی یەدەکی بەرشەلۆنە لە هەموو پشوویەکی نێوان هەردوو نیوەی یارییەکەدا دەچوون بۆ لامین یامال بۆ ئەوەی لە باوەشی بگرن و قسەی لە گەڵ بکەن و بەم شێوەیە هەوڵیاندەدا هاندەری یامال بۆ درێژەدان بە یاریکردن بهێڵنەوە.
لە نێو ئەو یاریزانانەدا، لیڤاندۆڤسکی زۆرتر وریا بوو. سەرەڕای ئەو ماندووبوونە زۆرەی کە لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە لە یامال دیار بوو، لیڤاندۆڤسکی گرنگی تایبەتی پێدا. لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا، دوای گۆڵەکەی جول کۆندی، لیڤاندۆڤسکیش لە پاڵ هاوڕێکانی دەرکەوت و چاوەڕێی فیکەی کۆتایی ناوبژیوانی دەکرد بۆ ئەوەی لەنێو یاریگادا ئاهەنگ بگێڕێت.
لەم کاتەدا بوو کە لیڤاندۆڤسکی دیمەنێکی زۆر جوانی درووستکرد کە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا. ڕێک لە پشت هانسی فلیک وەستا و دەستیکرد بە فەرماندان بە هاوڕێکانی و داوای لێکردن لە نیوەی هێرشبەری یاریگادا./.