بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو ڕۆژی یەک شەممە 27 ی نیسانی 2025 بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران و لە لایەن نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە پێشوازی لێکرا.
شاندەکەی یاوەری پارێزگاری هەولێر پێکهاتووە لە شاکر حوسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعود باتلی بەرپرسی دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران و ….. و بڕیارە بەدەر لە بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران – ئێکسپۆ 2025، بە جیا لە گەڵ هەر یەک لە پارێزگارانی تاران، قەزوێن، زەنجان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کۆببێتەوە./.