بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنوچەهر حەبیبی لە گەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەم شارەی کرد و ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە بووە.
پارێزگاری کرماشان بە تاجە گوڵینە و خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە ڕێزی لە شەهیدانی بۆردومانە کیمیاییەکەی هەڵەبجە گرت.
بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە لە بەرواری 16 ی ئاداری ساڵی 1988 لە لایەن ڕژێمی بەعسی سەدامەوە کرا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی خەڵک و حکومەت بە هەموو شێوەیەک هاوکاری خەڵکی هەڵەبجەی کرد./.