بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە:
بسم اللە الرحمن الرحیم و انا للە و انا الیە راجعون
ڕووداوە ئازاربەخشەکەی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی خەم و نیگەرانی بە دوای خۆیدا هێناوە. بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام بدەن و هەر کەمتەرخەمییەک یان مەبەستێک ئاشکرا بکەن و بە پێی یاسا و ڕێساکان بەدوایدا بگەڕێن.
پێویستە هەموو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە پێشگرتن لە ڕووداوە دڵتەزێن و زیانبەخشەکان. دوعای ڕەحمەتی خوای گەورە و لێخۆشبوون بۆ قوربانییەکان، سەبر و ئارامی بۆ کەسوکارە خەمبارەکانیان، هەروەها چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەم. لە دڵەوە سوپاسی ئەو کەسە بەخشندانە دەکەم کە لە ساتەوەختی پێویستدا ئامادە بوون خوێن ببەخشن بە بریندارەکان.
سەید عەلی خامنەیی
7 ی گوڵانی 1404 ی کۆچی هەتاوی