بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینتەر لە خراپترین کاتدا توانای خۆی لەدەستدا دوای ئەوەی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئێستا دەبێت ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببنەوە لە یەکەم یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. یارییەکە شەوی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.
مخیتاریان یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینتەر سەبارەت بەم یارییە ڕایگەیاند: ئەم یارییە ئاسان نابێت چونکە ئەوان تیپێکی زۆر گەنج و بەهرەمەندیان هەیە و چەند یاریزانێکی بە ئەزموون لە تیپەکەیان هەیە. ئەمە یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، چونکە یاریی پێش کۆتایی و کۆتایی هەمیشە چێژبەخشە بۆ یاریکردن و سەیرکردن. هیوادارم بتوانین باشترین هەوڵی خۆمان بدەین و دوو یاری باش ئەنجام بدەین و هەوڵ بدەین بگەینە یاری کۆتایی.
ناوبراو وتیشی: بۆ ئێمە، هەموو یارییەک زۆر گرنگە. گرنگ نییە لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەین یان جامی ئیتالیا، چونکە لە کۆتاییدا هەموو یاریەکان گرنگن. بۆیە بەهەمان جددی بەدواداچوون بۆ ئەم یارییە دەکەین وەک یاریی بەرامبەر بایرن میونشن و تیپەکانی دیکه لە قۆناغی گرووپەکاندا.
سەرەتا هیچ کێشەیەکم نەبوو، بەتەواوی ئامادە نەبووم، بەڵام یاری بە یاری باشتر بووم و ئێستا پێم وایە لە ئاستێکی باشدام. سوپاس بۆ هاوڕێکانم و ستافی تەکنیکی کە یارمەتیان دام بۆ گەیشتن بە ئاستێکی باش. ئەمە وەرزێکی سەختە. دەمانەوێت ئەمساڵ لانیکەم یەک نازناو بەدەست بهێنین، چونکە گرووپ و تیپێکی باشمان هەیە./.