بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیکتۆر جۆکێرێش لە کاتی بردنەوەی سپۆرتینگ لیسبۆن بە ئەنجامی 5-0 لە بۆاڤیستا چوار گۆڵی تۆمارکرد و پێش سەلاح کەوت و ئێستا یەکەم هەڵبژاردەی پێڵاوی زێڕینی ئەورووپایە. ئەگەر پێڵاوی زێڕینی ئەورووپا بباتەوە، دەبێتە یەکەم براوەی پێڵاوی زێڕین لە دەرەوەی پێنج خولی یەکەمی ئەورووپا.
ڤیکتۆر جۆکێرێش ئامانجی یەکەمی زۆرێک لە یانەکانە لە گۆڕانکاری وەرزشی هاوینەدا و هەروەها یانەکانی ئارسناڵ، چێڵسی و مانچستەر یۆنایتد حەز بە گرێبەست لە گەڵ ئەم یاریزانە دەکەن. هەرچەندە ڕاگەێندراوە کە ئەم یاریزانە خۆی هیواخوازە لە تیپێک یاری بکات کە لە چامپیۆنزلیگدا بێت.
ڕیزبەندی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا:
1- ڤیکتۆر جوکێرێش: 57 خاڵ
2- محەممەد سەلاح : 56 خاڵ
3- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی: 50 خاڵ
4- هاری کەین: 48 خاڵ
5- کیلیان ئێمباپێ : 44 خاڵ./.