بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم پێشانگایە گەورەترین ڕووداوی کەرتی هەناردەی ئێرانە لە پێناو پەیوەندی لە گەڵ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی نیسانی 2025 لە تاران دەستیپێکرد و تا 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە حەوتەمین پێشانگای ئێران ئێکسپۆ، زیاتر لە 800 کۆمپانیای گەورەی ئێرانی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەرهەم و دەسکەوتەکانی خۆیان نمایش دەکەن./.