بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراقی گەیاندووەتە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بانگهێشتنامەکە بۆ بەشداری ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی بووە کە بڕیارە 17 ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت.
بەدرانی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ئەو کێشە و قەیرانانەی ڕوبەڕوی گەلانی عەرەبی بوونەتەوە، تاوتوێ دەکرێن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق لە گەڵ وەزیری ڕۆشنبیریی سوریا سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان کۆبووەتەوە./.