بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا بۆ شەممەی داهاتوو پێشبینی کراوە و لە گەڵ لایەنی عۆمانی هاوئاگەنگی تەواومان هەیە.
ناوبراو وتی: بڕیاردان سەبارەت بە کات و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو لە ئەستۆی هەر سێ لایەن دەبێت.
بەقایی سەبارەت بە بەشدارینەکردنی سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە دانوستانەکان، وتی کە ئەوە هەڵبژاردەی خۆیان بوو.
ڕاشیگەیاند کە بە هۆی تاوتوێکردنی وردەکارییەکان لە دانوستانەکانی تەکنیکی، ئاساییە کە کاتی زیاتری بوێت./.