بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی نیسانی 2025 بە فەرمی سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کرد.
ناوبراو پێش سەردانەکە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ” ئامانج لەم سەردانە بانگهێشتی فەرمییە کە لە لایەن وڵاتی برادەر و دۆستمان، ئازەربایجان لە ئێمە کراوە. ئێمە دەمانەوێت کۆبوونەوەمان لە گەڵ ئازیزانمان لە ئازەربایجان هەبێت و سەبارەت بە کاروباری بازرگانی، زانستی، ئابوری و ئەو ڕێڕەوانەی کە دەکرێت لە نێوان ئێمە و ئازەربایجان و ڕووسیا درووست بکرێت، وتووێژ بکەین “./.