بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیمۆكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی مێژوو، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بووه و له رۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌رگای واڵابووه بۆ گه‌له‌كه‌مان.
لەو کۆبوونەوەدا باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، عیراق، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه كرا. پاشان تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.
لای خۆیه‌وه، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمود ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رزنرخاند و ڕایگه‌یاند كه به درێژایی مێژوو، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بووه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌رگای واڵابووه بۆ گه‌له‌كه‌مان، له كاتی كیمیابارانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس.
له به‌شێكیتری کۆبوونەوەکەدا باس له گرنگی ئاڵوگۆری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له ئاڵوگۆركردنی به‌رهه‌مه‌كان و كاڵا‌و شمه‌ك./.