بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەلاح ڕیکۆردی ژمارەی پێوانەیی خۆی لە پرێمەرلیگدا باشتر کرد بە تۆمارکردنی گۆڵ لە یاری لیڤەرپوڵ بەرامبەر تۆتنهام. ئەو سەرکەوت بە سەر سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی بە تۆمارکردنی 185 گۆڵ و ئێستا باشترین گۆڵکاری بیانییە لە مێژووی پرێمەرلیگدا. محەممەد سەلاح دوای یارییەکە بەرامبەر تۆتنهام، ڕوونی کردەوە کە بۆچی زیاتر لە جاران گۆڵ تۆمار دەکات و ئەسیستی گۆڵ پێشکەش دەکات.
ئەم هێرشبەرە ئێستا لە 34 یاریی پرێمەرلیگدا 28 گۆڵ و 18 ئەسیستی گۆڵی تۆمار کردووە. سلاح سەباەرت بەم بابەتە ڕایگەیاند: لەگەڵ سلۆت پێویست ناکات چیتر زۆر بەرگری بکەم و شێوازی یاریکردنم تەواو جیاوازە. پێم گوت رێگەم پێبدات بەشداری بەرگری نەکەم بۆ ئەوەی لە هێڵی هێرشبەریدا باشتر یاری بکەم. من زۆر دڵخۆشم کە ئەمە ڕوویدا. ئەو گوێی لێگرتم و ئێستا دەتوانن ببینن چ ئامارێکی باشم هەیە.
ئارنی سلۆت، راهێنەری لیڤەرپوڵ دوای بردنەوەی تیپەکەی ڕایگەیاند: ئێمە نزیکەی هەموو وەرزەکە لە لووتکەی ریزبەندی پرێمەرلیگ بووین. تیپێکمان هەبوو کە توانی بە بەهێزی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە. ئێمە دەزانین پرێمەرلیگ چەند قورسە، بەڵام هەمیشە باوەڕمان وابوو دەتوانین پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنین. ئێمە وەرزەکەمان زۆر باش دەستپێکرد و ئەوەش زۆر یارمەتی ئێمەیدا./.