جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی ئێران و ئازەربایجان

جام کوردی – سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتی ئازەربایجان، پیشاندەری وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتە.

نیسان 28, 2025
in ڕاپۆرت, نوێترین هەواڵ
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵانی ڕابردوودا هەوراز و نشێوێکی زۆری بەخۆوە بینیوە، سەرەڕای ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان بۆ باکو، وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و پەرەسەندنی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی بە دواوە بێت.

ئەگەرچی کێشە و گرفتی زۆر لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجاندا هەبووە بەڵام هەر دوو لا هەوڵی ئەوەیانداوە تا پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە بەردەوام بێت. دوو وڵاتی ئێران و ئازەربایجان پەیوەندییەکی مێژوویی زۆریان پێکەوە هەیە و ئەمەش بە پێی سیاسەتی گرنگیدانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیاسەتی دراوسێیەتی، پەیوەندییەکانی تاران و باکور بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبرێت.

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

پرسی ترانزێت، گواستنەوە، وزە، ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابوری و هتد لە گرنگترین پایەی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتن. جگە لەوەش گرنگی ناوچەی قەفقازی باشور بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ کەس شاراوە نییە و دراوسێکانیش ئاگاداری ئەم بابەتەن.

جگە لە پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و باکو، پێگەی ستراتیژیی قەفقازی باشوریش زۆر گرنگ و ژیانییە و لە ڕوانگەی ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، زۆر هەستیار و گرنگ و ستراتیژییە. بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندی لەم شوێنە جوگرافییەدا هەیە، هەمیشە جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە باشوری قەفقاز کردووەتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک کاراکتەرێکی گرنگی ناوچەیی، هەمیشە جەختی لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش و هەروەها پێشگرتن لە ڕۆڵی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە کردووەتەوە. ئەنجامدانی دیالۆگ و بەکارهێنانی چارەسەری سیاسی دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ زۆرێک لە ناکۆکییەکانی ناو قەفقازی باشور.

پێشهاتێکی دیکە کە ناوچەی قەفقاز لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕوبەڕوی بووەتەوە، درووستکردنی ڕێڕەوەکانە، کە بە دژایەتی و ناڕەزایەتی توندی وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئێران و ئەرمینیا بەرەوڕوو بووەتەوە، چونکە درووستکردنی ڕێڕەوێکی نوێ دەتوانێت سنورە جیۆپۆلیتیکییەکان بگۆڕێت و ئەگەر سنورەکان بگۆڕدرێن، بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ناوچەیەدا دەگۆڕێت.

بێگومان بەشێک لەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە قەفقازی باشورەوە هەیە بە تەواوی لە سەر سنورەکانی ئێرانە و بەرپرسانی پلە باڵای ئەم وڵاتە هەمیشە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گۆڕینی سنورەکان یەکێکە لە هێڵە سورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەم هەلومەرجەدا دەبێت بڕیارێکی جیدی و زۆر ڕوون و ئاشکرا بدرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئیرادەی دەسەڵاتدارانی تاران و باکو ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەن چارەسەر بکرێن.

لە میانەی سەردانێکی ئەم دواییەیدا بۆ باکو، مەهدی سەنایی، جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆمار ئیلهام عەلیێڤ ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان و گرتنەبەری هەنگاوی ئەرێنیدایە بۆ فراوانکردنیان.

لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەدا لایەنەکان جەختیان لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات کردەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابوری، سیاسی، ڕۆشنبیری، بەرگری، و ئەمنیدا، هەروەها پێشوازییان لە لابردنی ئاستەنگەکانی کەرتی بازرگانی و گواستنەوە و ئاڵوگۆڕ و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

لەم دواییانەدا، عەلیێڤ، لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتەکەمان بۆ باکو، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم سەردانە لە ڕووی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە زۆر گرنگە.

سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ هەموو دراوسێکانمان هەبێت بە ئێرانیشەوە، چونکە بەرنامەیەکی فراوانی گواستنەوە و ئابووریمان لە گەڵ ئێران هەیە.

پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان و هەروەها کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا، بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی ستراتیجی و هەستیاری لەم بوارەدا، یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆمارە و بە شێوەیەکی سرووشتیش چاوەڕوانییەک هەیە کە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ کۆماری ئازەربایجان دەستکەوتی ئابوریی لە گەڵ خۆیدا بهێنێت.

جگە لەوەش، لەم ساڵانەی دواییدا، ئێران هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئازەربایجان کردووە و هاوکاری دۆستانە لە گەڵ باکو لە بوارەکانی ئابوری و بەتایبەتی ترانزێتدا هەبووە.

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ ئازەربایجان، ئیرادەی قووڵی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نیشان دەدات.

سەردانەکەی دکتۆر پزیشکیان بۆ کۆماری ئازەربایجان، ڕەنگدانەوەی ئیرادەی قووڵی ئێرانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی لە قەفقاز. بە سەرنجدان بەوەی کە کۆماری ئازەربایجان گرنگترین وڵاتی قەفقازە، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم وڵاتەی وەک یەکەم وێستگەی سەردانی خۆی هەڵبژاردووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەم گەشتەدا دەتوانن لە بوارە جیاوازەکانی ئابوری، کەلتوری، ئەمنی و گواستنەوەدا هاوکارییەکی نزیکیان هەبێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە بەرگری لە ئاشتی و ئاسایشی قەفقاز و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ئەم ناوچەیە بە تایبەت کۆماری ئازەربایجان کردووە و لە کاتی شەڕی یەکەم و دووەمی قەرەباخدا لە پاڵ ئەم وڵاتە دراوسێیە وەستاوە. وەک دوو وڵاتی دراوسێ، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان مێژوویەکی دۆستایەتی قووڵیان هەیە و زیاتر لە هەموو شتێک پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ئاستێکی باڵادایە. لە بواری کەلتوری، مێژوویی و زمانەوانیدا هاوبەشییەکی زۆریان هەیە و دەتوانن لە داهاتوودا هاوبەشی باش بن بۆ یەکتر.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئابوری هاوبەشی هەردوو وڵات، بە ئامادەبوونی فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران، دەرکەوت کە دەرفەتی هاوکاری زۆر هەیە و لایەنەکان دەتوانن لە بوارەکانی گواستنەوە، وزە، کشتوکاڵ، گەشتیاری، و بانکی هاوکاری بکەن و لە ڕوبەڕوبونەوەی چەندین تەحەددای وەک تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و تاوانی ڕێکخراو، دڵنیابن لەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەردەوام و جێگیرە.

جگە لە پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، وەک دوو وڵاتی دراوسێ کە هاوبەشییەکی زۆریان هەیە، هاوکاریی بازرگانی و ئابوریی نێوان ئەو دوو وڵاتە سوودێکی زۆر بۆ هەردوولا بەدی دەهێنێت. لەم پەیوەندییەدا، زیادبوونی ٣٢ لەسەدی قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان تاران و باکو لە ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵاتی دوو وڵاتی دڵخۆش کردووە. لە دیدارێکدا کە لە نێوان شاهین مستەفایەڤ جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئازەربایجانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاریکاری ئابوری، بازرگانی و مرۆیی نێوان ئازەربایجان و ئێران و فەرزانە سادق وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

بە لەبەرچاوگرتنی کارلێکەکانی بەردەوامی تاران و باکو، پێدەچێت هەردوولا هەوڵی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی لێکتێگەیشتنەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئێستا بدەن. توانای کارلێکی نێوان هەردوو وڵات زۆر فراوان و قووڵە، بۆیە ئەم گەشتە دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسانکاری خێراتر بکات بۆ پرۆسەی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی و تەنانەت سیاسیشدا./.

Tags: ئازەربایجانئیلهام عەلیێڤئێرانمەسعود پزیشکیانمەهدی سەنایی
Previous Post

بەقایی: گەڕی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە سەرپەرشتی عێراقچی و ڤیتکاف بەڕێوەدەچێت

Next Post

بە هۆی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیاوە بودجەی سەربازیی جیهان گەیشتە 2.7 تریلیۆن دۆلار

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
بە هۆی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیاوە بودجەی سەربازیی جیهان گەیشتە 2.7 تریلیۆن دۆلار

بە هۆی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیاوە بودجەی سەربازیی جیهان گەیشتە 2.7 تریلیۆن دۆلار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020