بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشی سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ پارێزگاکانی سەنعا و سەعدە لە باکوری یەمەن بووە.
ناوبراو وتی: ئەم چالاکییە هاوبەشە لە لایەن هێزی دەریایی و درۆنی و مووشەکیی سوپای یەمەن کراوە و بە کەڵک وەرگرتن لە ژمارەیەک مووشەکی کرۆز، بالستی و درۆن جێبەجێ کراوە.
ئەو بەرپرسە یەمەنییە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەیە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ناچار بە پاشەکشە و دوورکەوتنەوە لە پێگەی پێشووی خۆی و ڕۆیشتن بەرەو باکوری دەریای سوور بووە./.