بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆکمان لەم وەرزەدا بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا بە درێسی ئەتالانتا، لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینی داهاتوودا کڕیاری زۆری دەبێت. گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەکە تاوەکوو مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوامە، بەڵام میدیا ئیتاڵییەکان دڵنیان لەوەی کە ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت.
یوڤێنتوس و ناپۆلی پێشتر ویستوویانە ئەم یاریزانە بکڕن، بەڵام دوایین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە یانە گەورەکانی دیکەی ئەورووپا هەنگاوی سەرەتاییان ناوە بۆ گرێبەستکردن لە گەڵ ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە. بە پێی هەواڵەکان بەرشەلۆنە پێشتر پەیوەندی بەو یاریزانەوە کردووە بەڵام کێشەی دارایی یانەکە ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی پێدانی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی ئەم یاریزانە.
لەلایەکی دیکەوە یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ وەک چێڵسی و مانچستەر یۆنایتد و لیڤەرپوڵ و نیوکاسڵ و ئارسناڵیش لەم وەرزەدا چاودێری ئاستی ئەو یاریزانەیان کردووە و زۆرێک لە میدیا وەرزشییەکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە کە بەمزووانە پەیوەندی بە نوێنەرانی ئەدیمۆلا لۆکمان دەکەن.
لۆکمان پێشتر لە پرێمەرلیگ یاری بۆ یانەکانی ئێڤەرتۆن و فولهام و لێستەرسیتی کردووە و لە 96 یاریدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە. ژمارەی گۆڵەکانی لە ئەتالانتا زۆر باشترە، چونکە لە 115 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 50 گۆڵی تۆمارکردووە./.