بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر بەدوای پێستێکی نەرم، تازە و بێچرچ و لۆچ دەگەڕێیت، تەنیا پشت بە بەرهەمەکانی پاراستنی پێست مەبەستە. خۆراک ڕۆڵی سەرەکی لە تەندرووستی پێستدا هەیە.
چوار ڤیتامینی گرنگ بۆ پێستی گەنج بریتین له:
1- ڤیتامین D ڕووناکی خۆر بۆ پێست:
ڤیتامین D کە بە ڤیتامینی تیشکی خۆر ناسراوە، کاتێک پێست دەکەوێتە بەر تیشکی خۆر بەرهەمدێت. ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی خانەی نوێ و تەندروست و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست وەک نەخۆشی psoriasis.
2- ڤیتامین C گەنجێتی پێست دەپارێزێت:
ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات. کۆلاجین پرۆتینێکە کە نەرمی و بەهێزی به پێست دەبەخشێت و ڕێگە لە چرچی و لۆچی دەگرێت.
3- ڤیتامین E هێزی پارێزەری پێست:
ڤیتامین E وەک ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە کە پێست لە زیانەکانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەپارێزێت. ئەم ڤیتامینە ڕێگری لە وشکبوونی پێست و دروستبوونی چرچی دەکات و یارمەتی پاراستنی شێی پێست دەدات.
4- ڤیتامین K چاککەرەوەی پیشەیی پێست:
ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی خێراتری برینەکان و چاککردنەوەی درزەکانی پێست و کاڵکردنەوەی ڕەشی ژێر چاو./.