بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو کە بە مەبەستی بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران ئێکسپۆ 2025 سەردانی تارانی کردووە، لە گەڵ محەممەد سادق موعتەمدیان کۆبووە.
پارێزگاری تاران وێڕای بەخێرهاتن، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ پارێزگای هەولێر و بەهێزکردنی جموجوڵی بازرگانی و ئابوری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
پارێزگاری هەولێریش هیوای خواست بە هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتری پارێزگاری تاران، لێکتێگەیشتنی دیکە و دانانی ڕێوشوێن و میکانیزمی پەیوەست، پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان تاران و هەولێر بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت./.