بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی بردنەوەی نازناوێکی گەورە، ئێستا کەین لە سەر لێواری بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگایە. بایرن میونشن دەتوانێت بە بردنەوەی لایپزیگ لە یاریی شەممەی هەفتەی داهاتوودا پاڵەوانێتی خۆی لە تۆپی پێی ئەڵمانیا مسۆگەر بکات. ئەم هێرشبەرە گرنگەی بایرن کە لەم وەرزەدا 36 گۆڵی تۆمارکردووە بە هۆی ڕاگرتنەوە لەم یارییەدا ئامادە نابێت.
کەین لە یاریی پێشووی، پێنجەم کارتی زەردی لەم وەرزەدا وەرگرت و ئێستا لە یاریی بەرامبەر لایپزیگ ئامادە نییە. ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە ڕەخنەی لە بڕیاری ناوبژیوان گرت بۆ پێدانی کارتی زەرد لە یاری بەرامبەر ماینز و یاساکانی چاودێری بۆندسلیگای بە کێشە ناوبرد.
بەڵام لۆتار ماتیۆس سەبارەت بەم بابەتە بە میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: دوای بردنەوەی بەرامبەر ماینز، هاری کەین گلەیی لە وەرگرتنی کارتی زەرد کرد کە بووە هۆی ئامادە نەبوونی لە یاری داهاتوو بەرامبەر لایپزیگ. بەڵام بەڕای من ڕەخنەکەی لە ناوبژیوان نادادپەروەرانە بوو. یاسا هەیە، و ئەم یاسایانە بە سەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت، تەنانەت کەینیش./.