بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی دووشەممە هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکی بڵاوکرایەوە. فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە ” فڕۆکەی شەڕکەری F-18 ی 70 ملیۆن دۆلاری لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن لە دەریای سوور تێکشکا “.
هێزی دەریایی ئەمریکا سەرەتا تێکشکانی فڕۆکەکەی بە ڕووداوێکی ئاسایی ناو برد بەڵام کەناڵی CNN لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ” ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان پیشان دەدات کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن بۆ دەربازبوون لە هێرشی حوسییەکان، هەڵگەڕانەوەیەکی دژواری هەبووە و ئەمەش لە تێکشکانی فڕۆکەکەدا ڕۆڵی هەبووە “. بەرپرسێکی دیکە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەکە لە دەریای سوردا نوقم بووە.
کانوونی یەکەمی 2024 یەمەنییەکان هێرشێکی دیکەیان کردە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن لە دەریای سوور و لەو چالاکییەدا هەواڵێک لە ئاستی جیهان بڵاوکرایەوە کە فڕۆکەیەکی F-18 ی ئەمریکی تێکشکاوە.
ئێستاش سەبارەت بە تێکشکانی دووەم فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی، دوو سیناریۆ بوونی هەیە:
فڕۆکەکە بە هۆی لێدانی مووشەکی یەمەنەوە تێکشکاوە.
بە هۆی هێرشی سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن، ئەو فڕۆکە شەڕکەرە تێکشکاوە و لە دەریای سووردا نوقم بووە./.