بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسە و هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئێران لە ڕووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەرعەباس ڕاگەیاند.
سودانی پرسە و سەرەخۆشی خۆیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ئەم ڕووداوە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ بریندارەکانیش خواستووە.
پێشتر وەزیری ناوخۆی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی بەغدای بۆ هاوکاریکردنی ئێران لەم ڕووداوەدا ڕاگەیاندبوو./.