بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا توانی بڕوا بە دەنگدەرانی ئەو وڵاتە بێنێت کە ئەو ئەزموونەی لە بەڕێوەبردنی قەیرانە ئابورییەکاندا هەیەتی، دەتوانێت وای لێبکات ڕوبەڕوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببێتەوە.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی لیبراڵ لە سەدا 43 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی کەنەدەی بەدەستهێناوە و دەتوانێت کابینەی نوێ پێک بێنێت.
پارتی لیبراڵ لە پەرلەمانی کەنەدا و لە کۆی 343 کورسی، 144 کورسیی بەدەستهێناوە./.