بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناڕەحەتی دوورخستنەوەی لە چامپیۆنزلیگ لە لایەن ئارسناڵ و دۆڕاندن بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هێشتا لە ڕیال مەدرید هەستی پێدەکرێت. ئێستا قسە لەسەر نۆژەنکردنی پێکهاتەی تیپی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت. زۆر یاریزان چاودێری کراون، بەڵام میدیا وەرزشییەکان بە تایبەت باسی یەک کەسیان کردووە؛ ڕۆدریگۆ.
میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بە ڕۆدریگۆ ڕایانگەیاندووە: ئەگەر ئۆفەرێک بگات، ڕۆدریگۆ لە ڕیال مەدرید نامێنێتەوە. دەفرۆشرێت و ئەمە باشترین بڕیارە. ڤینیسیۆس لە تیپەکەدا دەمێنێتەوە و ئێمباپێ تازە چووە ڕیزی یاریزانانی ڕیال مەدرید. بارودۆخی ڕۆدریگۆ ڕوونە. هاوینی ڕابردوو هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر یاری نەکات تیپەکە جێدەهێڵێت. ئەو ئەمساڵ زۆر یاری کردووە بەڵام وەک پێشبینی دەکرا دەرنەکەوتووە. نەیتوانیوە هاندەرانی ڕیال مەدرید سەرسام بکات.
کاتێک دەتەوێت یاری بکەیت، هەڕەشەی ڕۆیشتن دەکەیت، بەڵام دواتر نیشانی نادەیت کە یاریزانێکی بە توانای ڕیال مەدریدیت، ئەمەش ئەنجامەکەیە. ئێمە دەبینین رۆدریگۆ وەرزی داهاتوو لە ڕیال مەدرید دەڕوات. ئەگەر ئۆفەرێک بێت، بە وردی لە بەرچاو دەگیرێت و ئەگەر رۆدریگۆ بیەوێت بڕوات ئەوا ناوەستێنرێت./.