بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەروان ئەلهەمس بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی کاتییە لە کەرتی غەززە و ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ژێرخانە تەندرووستییەکانی ئەم ناوچەیە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 38 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندرووستی بە تەواوی ڕووخاون.
ئەو پزیشکە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 1400 پزیشک و فەرمانبەری کەرتی تەندرووستیی غەززە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید بوون و زیاتر لە 380 کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کەرتی تەندرووستیی غەززە بەرەو هەڵوەشانەوەی کۆتایی دەڕوات و ڕوبەڕوی قەیرانی نەبوونی کەرەستە و پێداویستی پزیشکی بووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە چەکی قەدەغەکراو و مووشەکی پێشکەوتووی ئەمریکی، زیانێکی کەم وێنەی گەیاندووەتە خەڵکی مەدەنی و ئەم هەمولەرجەش قەیرانی مرۆیی بەربڵاوتر کردووە و مەترسی سەرهەڵدانی کارەساتێکی تەندرووستیی لێدەکەوێتەوە./.