بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ئەو یادداشتی لێکتێگەیشتنە، ڕۆژی سێ شەممە لە دیوانی پارێزگای قەزوێن بە ئامادەبوونی محەممەد نەوزەری پارێزگار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە سەر بنەمای ئەم یادداشتە، لایەنەکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئاسانکاری وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکان، هەروەها ڕەوانەکردنی شاندی بازرگانی و گواستنەوەی تەکنەلۆژیا ناوخۆییەکان بە ئامانجی یارمەتیدان بۆ پەرەپێدانی بازاڕی کەرتی تایبەت و ئەنجامدانی پێشانگای هاوبەش.
هەروەها بە پێی مادەی ٢ ی ئەم یادداشتە، لایەنەکان ڕێکەوتن لە سەر هاوکاریکردن لە پشکنین و لێکۆڵینەوە لە ئیمکانی دامەزراندنی شارۆچکە تایبەتمەندەکان لە بوارەکانی پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، و تەندرووستی.
لە کۆتایی ئەم یادداشتەدا ڕێکەوتن کرا کە کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنەکان بەردەوام بن بۆ وتووێژکردن لە سەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی هاوکاری و پێشکەشکردنی نەخشەڕێگا./.