بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا لە ڕووی سەربازییەوە توانایەکی زۆری هەیە و ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە بەرامبەر ئەم وڵاتە تووشی شکست دەبێت.
شارەزایان دەڵێن ئەم لێدوانەی ترەمپ وەک گوشارێکە لە سەر ئۆکرانیا تا بۆ مێزی دانوستان لە گەڵ ڕووسیا بگەڕێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە ڕاگرتنی شەڕ، گەلی ئۆکرانیا ڕزگار دەکات و خزمەتێکی گەورە بەوان دەکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا ئامادەی ڕێکەوتنە، بەڵام سەرەتا دەبێت لە گەڵ ئۆکرانیا بگەینە ڕێکەوتن./.