بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوسمان دێمبیلێ هیچ کات ئامار و ڕۆڵێکی گرنگی لە یانەیەکدا نەبووە. یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە ئێستا بە تەواوی گۆڕاوە و ڕەنگە بەشێکی گەورەی ئەم گۆڕانکارییە بە هۆی لویس ئەنریکی، ڕاهێنەری پاریس بێت کە متمانەیەکی تایبەتی پێبەخشیوه. ئەستێرەیەک کە بە یەکێک لە خراپترین دەستکەوتەکان لە مێژووی بەرشەلۆنە ناودەبرا، ئێستا درێسی پاڵەوانێتیی لە پاریس لەبەردەکات و چانسی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی هەیە.
ئەو بە 25 گۆڵ لە ساڵی 2025، باشترین گۆڵکەری جیهانە لەم ماوەیەدا. بە گشتی 33 گۆڵ و 12 ئەسیستی گۆڵی لە 45 یاریدا بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکردووە. عوسمان دێمبیلێ بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ، باشترین گۆڵکاری خولی فەرەنسایە. هەروەها لە چامپیۆنزلیگدا بە 8 گۆڵ و 3 ئەسیستی گۆڵ، ژمارەی پێوانەیی مێژوویی پاریس سانجێرمانی دووبارەکردەوە./.