بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاندووە کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر قەیراناوی و پاشەکەوتی خۆراک و هاوکارییەکان تەواو بووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام سنورەکانی داخستووە و هاتنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە قەدەغە کردووە.
عەبیر عەتیفە وتەبێکی بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 700 هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە ڕۆژانە لەم ڕێکخراوە ژەمە خۆراکییەکانیان وەردەگرت، بەڵام بە هۆی تەواوبوونی پاشەکەوتی مادە خۆراکییەکانەوە ئەمەش کۆتایی هاتووە، لە کاتێکدا کە بارهەڵگرەکان لە سنورەکاندا چاوەڕوانی وەرگرتنی موڵەتی گەیشتن بە غەززەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە ئاگربەستەکانی پێشوودا 30 تا 40 هەزار تەن هاوکاریی گەیاندووەتە غەززە./.