بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، راشفۆرد لە وەرزی گۆڕانکاری زستانەدا هەنگاوێک نزیک بووەوە لە پەیوەندی کردن بە بەرشەلۆنە، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی کێشەی تۆمارکردنی گرێبەست، ئەم گواستنەوە دوورخرایەوە. ئەئ یاریزانە بەریتانییە دواتر بە شێوەی قەرز چوو بۆ ئاستۆن ڤێلا و لەم تیپەدا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد، بەڵام نایەوێت لەم تیپەدا بمێنێتەوە و دەزانێت دەبێت بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە مانچستەریۆنایتد بکات.
ئێستا میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی ئەم یاریزانە هێشتا پەیوەندی کردن بە بەرشەلۆنەیە. نوێنەرانی راشفۆرد پەیامێکیان گەیاندە بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنە کە راشفۆرد ئامادەیە کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە مووچەکەی بکات بۆ ئەوەی گواستنەوەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.
بڕیاری ئەم یاریزانە بۆ جێهێشتنی یانەی ئاستۆن ڤێلا زۆر گەورەیە و بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆبن ئاموریم ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ مانچستەریۆنایتد ناکات. چەندین یانەی بەریتانی دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، بەڵام راشفۆرد پێی وایە ماوەی ئەو لە تۆپی پێی بەریتانیا کۆتایی هاتووە و حەز دەکات سەیری ئۆفەرە بیانییەکان بکات./.