بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینا کانابارۆ لوکاس ڕاهیبی بەرازیلی کە بە پێی کتێبی گینس بەتەمەنترین کەسی زیندووی جیهان بووە، لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کانابارۆ لە 8 ی حوزەیرانی ساڵی 1908 لە دایکبووە و لە تەمەنی 116 ساڵیدا لە بەرازیل کۆچی دوایی کردووە.
لە گەڵ مردنی کانابارۆ، ئێستا نازناوی بەتەمەنترین کەسی جیهان دەچێتە لای ئیتێل کاتەرهامی لە بەریتانیا کە 115 ساڵ و 252 ڕۆژ تەمەنیەتی.
هەروەها ئیزابێل ڕۆزا پێرێزا تەمەنی 114 ساڵە و بەتەمەنترین کەسی ئێستا بەرازیلە و شوێنی کانابارۆی گرتووەتەوە./.