بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەر ئێستا لە هەموو کاتێک خۆشترە. لەم دۆخەدا هانسی فلیک هیوادارە بەشێک لە یاریزانە پێکاوەکانی بگەڕێنەوە نێو پێکهاتەی ئەم یارییە گرنگە کە یەکێکیان لیڤاندۆڤسکییە.
میدیا وەرزشییەکانی پۆڵەندا ڕایانگەیاندووە کە لیڤاندۆڤسکی لە دوایین قۆناغەکانی چاکبوونەوەدایە لە پێکان و تەنانەت ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەر. دەوترێت ئەو بە هانسی فلیکی گوتوویە کە ئامادەیە یاری بکات، تەنانەت بۆ چەند خولەکێکی دیاریکراو، ئەگەر پێویست بکات.
لیڤاندۆڤسکی وەک یاریزانێکی پیشەگەر کە زۆر ئاگاداری لە باری جەستەیی خۆی هەیە، سنووری جەستەی خۆی زۆر باش دەناسێت و بڕیاری کۆتایی بۆ یاریکردن لە نێوان ئەو و فلیک دەدرێت. گەشبینییەکی زۆر لە یانەی بەرشەلۆنە هەیە بۆ ئامادەبوونی تەنانەت وەک یاریزانی یەدەک. لیڤاندۆڤسکی بە 40 گۆڵ لە 48 یاریدا، نەک تەنیا یەکێکە لە سەرکردە تەکنیکیەکانی تیپی بەرشەلۆنە بەڵکو یەکێکە لە بە ئەزموونترین یاریزانەکان لە یارییە گرنگەکاندا./.