بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی چوارشەممە ئینتەر و بەرشەلۆنە لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریەکانی ئەم وەرزەدا لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوون، یارییەک پڕ لە جۆش و خرۆش و گۆڵ. مارکۆس تورام دوای 30 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و دوای 20 خولەک دێنزێل دەمفریس گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
بەڵام بەرشەلۆنە بەخێرایی کاردانەوەی هەبوو و پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم بە گۆڵەکانی لامین یامال و فێران تۆرێس یارییەکەیان یەکسان کرد. لە گێمی دووەمدا دومفریس بۆ جارێکی دیکە گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمارکرد، بەڵام لێدانێکی سەرنجڕاکێشی ڕافینیا و بەهێزی بەرشەلۆنە بووە هۆی ئەوەی گۆڵێکی دیکە بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکرێت و ئەنجامەکە دووبارە یەکسان بووەوە..
دواتر هێنریخ مخیتاریان گۆڵی چوارەمی ئینتەری تۆمارکرد، بەڵام دوای پێداچوونەوە لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان و بەکارهێنانی سیستمی ئۆتۆماتیکی دۆزینەوەی ئۆفساید، دەرکەوت کە پەنجەی قاچی لە حاڵەتی ئۆفساید بووە و گۆڵەکە بەو هۆیەوە وەرنەگیراوە. .
مخیتاریان له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بەم بابەتە بە گاڵتە ڕایگایاند: قەبارەی پێڵاوەکەم 43یە. ئەگەر پێڵاوی قەبارەی 40م لەپێ بکردایە، ئەم گۆڵە ئۆفساید نەدەبوو./.