بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر دوای هەڵسەنگاندنی چەندین بژاردەیەک گەیشتە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لە گەڵ جولین لۆپێتیگی و ئەم ڕاهێنەرە گرێبەستێکی واژۆ کرد بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی قەتەر تا ساڵی 2027. لەم ساڵانەی دواییدا لۆپێتیگی ڕاهێنەرایەتی تیپەکانی وەک ڕیال مەدرید، سێڤیلیا، وێست هام و وۆڵڤرهامپتۆنی کردووە.
گرنگترین شانازی ئەم ڕاهێنەرە لە بەشی یانەکاندا بردنەوەی خولی ئەوروپا بوو لەگەڵ سێڤیلیا لە وەرزی 2020-2019. هەروەها لە بەشی نیشتمانی، لەگەڵ هەڵبژاردەکانی خوار تەمەن 19 ساڵ و خوار 21 ساڵی ئیسپانیا، پاڵەوانێتی خولی ئەورووپای بردووەتەوە. لۆپێتیگی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر دەستنیشان کرا لەوکاتەدا پێش ئەو کەسانی دیکەش هەڵبژێردرابوون لەوانە کریستۆفەر گالتیێر ڕاهێنەری فەرەنسی یانەی دحیل کە دانوستانەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر لەگەڵیدا ئەنجامیان نەبوو./.