بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید لامی ڕایگەیاند کە ئەگەری بە فەرمی ناساندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لەئارادایە و بەریتانیا بۆ ئەم کارە چاوەڕوانی موڵەتی هیچ کەسێک نابێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی: ئەم دانپێدادانە دەبێت بەشێک بێت لە پرۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی، نەک تەنیا ئاماژەیەکی ڕەمزی.
لامی وتی: پرسی فەڵەستین، پرسێکی دادپەروەرانەیە و فەڵەستینییەکان شیاوی ئەوەن نیشتمانێکی سەربەخۆیان هەبێت.
وتیشی کە بە فەرمی ناساندنی وڵاتی فەڵەستین، لە بەڵێنەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندایە./.