بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان سەبارەت بە دواکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” ئێمە کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکامان کە بۆ ڕۆژی شەممە 3 ی ئایاری 2025 ڕێکخستبوو، بە هۆکاری لۆجستی بۆ کاتێکی دیکە دواخستووە “.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ” بەرواری نوێی دانوستانەکان پاش ڕێکەوتنی هەر دوو لا ڕادەگەێندرێت “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستە دژ بە یەکەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە دانوستانەکان، هۆکاری ئەم دواکەوتنە بووە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی چوارچێوەی دانوستانەکانی داوە، لە کاتێکدا پێشتر هەر دوو لا لە سەر ئەو چوارچێوەیە گەیشتبوونە ڕێکەوتن./.