بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی نێوان فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، سەبارەت بە پەیوەندی و هاوئاهەنگی دۆستانەی نێوان هەر دوو لا وتووێژ کرا و پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لە سەر پاڵپشتی و هاوئاهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان ئەم پارێزگایە و ئێران کردەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە بەستێنی کردنەوەی دەروازەی سنوریی سازان دابین بکرێت.
بە وتەی ناوبراو، کردنەوەی ئەو دەروازە سنورییە، تەنیا ڕەزامەندی ئێرانی ماوە.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتنامەی فەرمی پارێزگاری کرماشانی پێشکەش بە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت کرد بۆ کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی سەرجەم پارێزگارانی کوردستان لە وڵاتی ئێران./.