بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نەک تەنیا لە سەر وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکوو لە سەر عێراقیش کە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەوە ڕوبەڕوی کێشە بووەتەوە، کاریگەری دەبێت.
ناوبراو وتی: ئێمە پەیوەندییەکی جیاوازمان لە گەڵ ئێران و ئەمریکا هەیە و دانوستانی نێوانیان بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین.
سودانی وتی: عێراق ناتوانێت ملکەچی هیچ وڵاتێک بێت و وڵاتی ئێمە خاڵی کۆبوونەوەیە نەک گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان./.