بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆی وێرانکەری خۆی لە دژی غەززەی داگیرکراو بێنێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە گەمارۆی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرا و شێوازێکە لە سزادانی نایاسایی بەکۆمەڵ و بە تاوانی شەڕ هەژمار دەکرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە برسێتی وەک ئامرازێکی شەڕ کەڵک وەردەگرێت و لە 2 ی ئادارەوە تا ئێستا ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە پاشەکەوتی مادە خۆراکییەکان بە کۆتایی گەیشتووە و هاوکارییەکان هێشتا لە دەرەوەی کەرتی غەززە ئامادەی وەرگرتنی موڵەتن./.