بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2 ی ئایاری 2025 لە پێناو پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین، پنکەی زایۆنیستیی ڕامەت داڤیدی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی داگیرکراوی یافا کردووەتە ئامانج.
ئەم هێرشە بە مووشەکی بالستیی فەڵەستین – 2 کراوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی لە خستنەخوارەوەیدا شکستی هێناوە.
بنکەی سەربازی ڕامەت داڤید، بنکەیەکی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستییە کە لە 20 کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی حەیفا لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو و نزیک لە شارۆچکەی ڕامەت داڤید لە ناوچەی جزریل دایە.
لەو بنکە سەربازییەدا فڕۆکەی شەڕکەر، درۆن و کۆپتەر جێگیر کراون./.