بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان ڕەزا ڕەحمانی و ئومێد خۆشناو جەخت لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی پێشووی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەولێر کرایەوە.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئاماژە بە پەیوەندی و هاوکاری زۆرباشی ئەم پارێزگایە لە گەڵ هەرێمی کوردستان، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێت پەیوەندییەکان فراوانتر بکرێن و بە گرنگیشی زانی ڕێکەوتنەکانی پێشوو جێبەجێ بکرێن.
ڕەزا ڕەحمانی وتی: هیوادارم سەردانەکەی برای ئازیزم ئومێد خۆشناو بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دەستپێکی زیاتربوونی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بێت.
ناوبراو وتی: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پارێزگایەکی گرنگ و ستراتیژیی ئێرانە و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستانیش زیاتر بکەین.
ڕەحمانی هەروەها جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی خاڵە سنورییەکان و پتەوکردنی ژێرخانەکانی کردەوە./.