بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، هێرشی کردەوە سەر سوریا.
ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژ و شەوی هەینی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی نزیک لە حەما لە ڕۆژئاوای سوریا.
هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەی شەعرەیان لە نزیک لازقیە بۆردومان کرد.
بۆردومانی ناوچەیەکی نزیکی کۆشکی کۆماری لە دیمەشقی پایتەخت، گرنگترین بەشی ئەم بۆردومانانە بووە کە سەرۆکایەتی سوریا بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناوی بردووە./.