بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی سەکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی سلێمانی بە فەرمی ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە هێزەکانیان دەبێت ئەو سێ کەمپە چۆڵ بکەن و بە پێچەوانەی ئەمە بە زۆر چۆڵ دەکرێن.
سەلام عەبدولخالەق وتەبێژی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە تەواوکەری ڕێکەوتنی نێوان تاران و بەغدا سەبارەت بە بوونی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە لە خاکی هەرێمی کوردستان و ماوەی مانەوەی ئەوان مانگی 5 ی ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات بەڵام لە بەر ئەوەی کە خێزان لەو کەمپانەدا بووە، ماوەی مانەوەیان چەند جارێک درێژ کرایەوە و لە ئێستا 10 ڕۆژ ماوەیان بۆ دیاریکراوە ڕاگوێزی کەمپی سورداش بکرێن./.