بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین نیگەرانی، کاریگەری چایە لە سەر هەڵمژینی ماددە گرنگەکان بەتایبەتی ئاسن. ئاسن یەکێکە لە گرنگترین خۆراکەکان بۆ جەستە و ڕۆڵی سەرەکی بەشداریکردنە لە درووستکردنی هیمۆگڵۆبین و گەیاندنی ئۆکسجین بۆ شانەکان. کەمی ئاسن دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک لاوازی، تەنگەنەفەسی، دەست و قاچی سارد و تەنانەت خەمۆکی.
زۆر کەس پێیان وایە خواردنەوە چا پاش خوراک یارمەتیدەرە بۆ هەرسکردنی باشتر، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە چا پرۆسەی هەرسکردن بۆ هەندێک کەس ئاڵۆزتر دەکات.
خواردنەوەی چای شەکری پاش خوراک دوو کاریگەری نەرێنی گەورەی هەیە:
1- لە کەسانی تووشبوو بە شەکرە یان بەرگری ئەنسۆلین، خواردنەوەی چای شیرین دوای خوراک دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
2- دوای خواردن، دەم لە حاڵەتی ترشدایە ئەگەر لەم دۆخەدا چای شیرین بخۆیتەوە شەکری ناو چایەکە هەلومەرجێک بۆ گەشەی بەکتریای زیانبەخش درووست دەکات.
کەی و چۆن چا بخۆیتەوە؟
بەلایەنی کەمەوە 45 خولەک پاش خواردن چاوەڕێ بکە تا چا بخۆیتەوە. زیادکردنی سەرچاوەی ڤیتامین C وەک لیمۆ یان پرتەقاڵ لە گەڵ خوراک دەتوانێت کاریگەری نەرێنی چا لەسەر هەڵمژینی ئاسن کەم بکات./.