بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای هەواڵە خۆشەکان، ئێستا کاتی هەواڵێکی نائومێدکەرە. لە کاتێکدا کە دوێنێ ئەنچیلۆتی دڵخۆش بوو بە گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ ڕاهێنانی وەرزشی، بەڵام ئەمڕۆ ئامادەنەبوونی جود بێڵینگهام دڵتەنگی کرد.
یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە جود بێڵینگهام ناتوانێت لەگەڵ یاریزانانی دیکەدا بەشداری لە ڕاهێنانی وەرزشی بکات و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. بۆیە تا ئەو کاتەی ڕاپۆرتی پزیشکی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە، ئامادەبوونی لە یاری یەکشەممە بەرامبەر سێلتا نادیارە. ئامادەنەبوونی لە یاری بەرامبەر سێلتا، کە گرنگە بۆ مانەوە لە لالیگا، هەواڵێکی زۆر ناخۆش دەبێت بۆ ڕیال مەدرید./.